عیراقی
داواده‌كرێت له ناردنى بوودجه بۆ په‌رله‌مانى عیراق په‌له بكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئەمڕۆ یەک شەممە17ى ئازارى 2024، ئەندامێکی لیژنەی دارایی په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، پێویسته حکومەتی عیراق پەلە بکات لە ناردنی بوودجەی ساڵى 2024 ، چونكه زۆرى به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه.
فەیسەڵ نائیلی، ئەندامی لیژنەی دارایی له په‌رله‌مانى عیراق رایگەیاند، دەبوو لە سەرەتای ئەمساڵدا خشتەکانی بودجەی ساڵى 2024 بنێردرایە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران به‌ڵام زۆر دواکەوتووه، بە تایبەتی لە کاتێکدا زۆربەی بڕگە و ماددەکانی جێگیرن و وەکو خۆیان ماونەتەوە.
له باره‌ى كاریگه‌رى دواكه‌وتنه‌كه‌شییه‌وه وتى، ئه‌و دواكه‌وتنه زۆره به‌خراپ لەسەر حکومەت هەژمار دەکرێت و کاریگەریی لەسەر ئەو وەزارەتانە دەبێت کە کارەکانیان لەسەر پەسەندکردنی بودجە دەوەستێت.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه داواى كرد حكومه‌ت په‌له بكات لە ناردنی بوودجە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، و فه‌یسه‌ڵ نائیلى، باسى له‌وه‌شكرد، پێویسته به شێوه‌یه‌كیش بنێردرێت ته‌واوكراو بێت و پێویست نه‌كات بنێردرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، چونکە ئەوەش کاتی زۆر دەبات.
پ ح ع