کوردستانی
وەزارەتی ناوخۆ رێگایەک تەنها بۆ هاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوای ئەوەی داخستنی رێگای چیای زەینەتر لە ناحیەی بالیسان داخرا کێشەی بۆ کەرتی تەندروستی ناحیەکە دروستکرد و بەڕێوبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی گشتی بالیسان رایدەگەیەنێت کەمێک پێش ئێستا بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێگەکە کراوەتەوە تەنها بۆ هاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن.
فەرهاد شێخ وەسانی، بەڕێوبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی گشتی بالیسان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممە رێگای زەینەتر داخرا گرفت بۆ هاتووچۆی کارمەندان و پزیشکانی نەخۆشخانەکەمان دروستبوو، هەروەها رێگەش بە هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن نەدەردرا".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەم رێگەیانەدا دوو بازگە هەیە دەتوانرا بازگەکان توند بکرێت نەک رێگەکە دابخرێت، چونکە ئەوە مەترسی بۆسەر ژیانی هاوڵاتییان دروست دەکات ئەگەر نەخۆش بکەون ناتوانرێت بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن ببرێنە دەرەوەی ناحیەی بالیسان".
بەڕێوبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی گشتی بالیسان ئەوەشی ئاشکرا کرد "بانگەوازێکمان بڵاوکردەوە ئاماژەمان بەوەکرد کەچەند حاڵەتێکی کتوپڕمان هەبووە پێویستبوو ببرێنە هەولێر، بەڵام رێگا بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوین نەدرا بڕوات".
ئەوەشی خستەڕوو "کەمێک پێش ئێستا بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێگەکە کراوەتەوە بۆ هاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن، بەڵام نە پزیشک و نە کارمەندی نەخۆشخانەکەمان ناتوانن هاتووچۆ بکەن".