ئابووری
شاره‌زایه‌كى بانكى: هه‌ژمارى من ناتوانى هیچى پێ بكه‌ى
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى بانكى رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ژمارى من هیچ سودێكى بۆ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نابێت و له ده‌ره‌وه‌ى وڵاتیش هیچ متمانه‌یه‌كى نییه.
ئه‌نوه‌ر كه‌ریم، شاره‌زاى بانكى رایگه‌یاند "بانکەکانی عیراق دەتوانن چەندین پێشینەی قەرز بده‌ن بە هاوڵاتییان و موچەخۆران ئەمەش دەبێتە هۆی گەشانەوەی ئابوری و بازرگانی بەمەش هەلی کاردەڕەخسێت، رێژەی سوەدی زۆر کەمترە بە بەراورد بە بانکەکانی کەرتی تایبەت و بانکی هەژماری من".
باسى له‌وه‌شكرد "بەڵام هەژماری من نە کەس بڕی سەرمایەو نە کەس بڕی قەرزو پێشینەکانی دەزانێت بۆیە هیچ کاریگەریەکی لەسەر گەشانەوەی ئابووری هەرێم نابێت".
وتیشى "بڕی خزمەتگوزاریەکانی بانکاکانی عیراق زۆر زیاترە کە بەستراونەتەوە بە سیستەمی دارایی جیهان و بانکاکانی جیهانەوە، بەڵام بانکی هەژماری من نەبەستراوەتەوە بە سیستەمی دارایی جیهان و بانکە جیهانیەکانەوە بانکێکی تازەیە و متمانه‌شى نییه".
ع،ه