عیراقی

هۆشدارى له‌ سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان بۆ عیراق ده‌درێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشدارى له‌ سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان بۆ عیراق ده‌درێت

مه‌ودا میدیا-


شیكه‌ره‌وه‌یه‌كى سیاسی عیراق رایگه‌یاند، هه‌ڵوێستى عیراق به‌رانبه‌ر به‌ توركیاو ئه‌ردۆغان زۆر لاوازه‌ و پێویسته‌ عیراق فشار له‌ توركیا بكات.

سەباح عەکیلی، شیكه‌ره‌وه‌ى سیاسى عیراق رایگه‌یاند " قسەکانی ئەم دواییەی ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا ئاماژەن بۆ ئەوەی تورکیا بەرەو چارەسەرکردنی پرسی پشکی ئاوی عیراق لە بەردەم کەیسەکانی دیکەی وەک بەرەنگاریی پەکەکە هەنگاو دەنێت".

ناوبراو له‌ باره‌ى سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ بەغدا هۆشداریدا و وتى " پێویسته‌ ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵ داده‌نیشن به‌هێزبن و ئەم کۆبوونەوانە هاوكاته‌ لەگەڵ پلانی ئەنقەرە بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی له عيراق".

وتیشی " قەیرانی ئاو و دزەی سەربازی تورکیا بۆ ناو باکووری عبراق گرنگترین بابەتن کە پێویستە لەم کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆیان لەسەر بکرێت، بەغدا پێویستە فشار بخاتە سەر ئەنقەرە بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی".

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا بڕیاره‌ تا کۆتایی مانگی نیسان سەردانی عیراق بكات.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان