ئابووری
ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى مانگى دوو ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ده‌ست به‌دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى مانگى دووى هاوڵاتییان ده‌كرێت و به‌شه خۆراكى مانگى ره‌مه‌زانیشى له‌گه‌ڵدایه.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ ده‌ستكراوه به دابه‌شكردنى خۆراك و خۆراك بۆ بریكاره‌كانى ناوچه‌كان ره‌وانه كراوه و هه‌ر ئه‌مڕۆش ده‌ست به‌دابه‌شكردن ده‌كرێت".
وتیشى "به‌شه خۆراكى مانگى دوو كه پێكهاتووه له رۆن و شه‌كر و برنج و نیسك و دۆشاو و له‌تكه‌نۆك، له‌گه‌ڵ چوار مادده‌كه‌ى ره‌مه‌زان كه له ئاردى سفر و نیشاسته و شه‌عرى و مه‌عكه‌رۆنى پێكهاتووه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هۆكارى دواكه‌وتنى به‌شه‌خۆراكى مانگى دوو بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌ته‌واوى مادده‌كانمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتبوو بۆیه دابه‌شكردن دواكه‌وت".
ع،ه