ئابووری
مانگى داهاتوو پردى ده‌ربه‌ندى رانیه ده‌كرێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بریكارى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، كاره‌كانى پردى ده‌ربه‌ندى رانیه له‌كۆتایدایه و مانگى داهاتوو به‌ڕووى هاوڵاتییان و شۆفێران ده‌كرێته‌وه.
ئاگرین عه‌بدوڵا، بریكارى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "زیاتر له %95ى كاره‌كانى پردى ده‌ربه‌ندى رانیه ته‌واو بووه و هه‌ندێ هێڵكارى و كارى ئه‌ندازه‌یی و قیرێكى كه‌مى ماوه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "گرفتى دواكه‌وتنه‌كه‌ى بۆ باران بارین ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاركردن تیایدا به‌رده‌وامه و له مانگى داهاتوو به‌ته‌واوى پرده‌كه ته‌واو ده‌كرێت و به‌ڕووى شۆفێران و هاوڵاتییان ده‌كرێته‌وه".
پردى ده‌ربه‌ندى رانیه پێش دوو ساڵ به‌ردى بناغه‌ى دانراوه و بودجه‌كه‌ى زیاتر له 11 ملیار دیناربوو، درێژیه‌كه‌ى زیاتر له 400 مه‌تره و هه‌رچه‌نده بڕیاربوو ساڵى رابردوو ته‌واو بكرێت، به‌ڵام به‌هۆى گرفتى ته‌رخانكردنى پاره دواكه‌وت.
ع،ه