عیراقی

عیراق پابەند دەبێت بە كەمكردنەوەی هەناردەكردنی خۆبەخشانەی نەوت

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق پابەند دەبێت بە كەمكردنەوەی هەناردەكردنی خۆبەخشانەی نەوت

مەودا میدیا-
وەزارەتی نەوتی عیراق لە راگەیەنراوێكدا پابەندبوونی خۆی بە كەمكردنەوەی هەناردەكردنی خۆبەخشانەی نەوت راگەیاند. 

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی نەوتی عیراق بڵاویكردەوە، بۆ پشتیوانیی لە دەستپێشخەرییەكانی وڵاتانی ئەندامی ئۆپێك پڵەس بۆ پاراستنی سەقامگیریی و هاوسەنگیی لە بازاڕی نەوت،  هەناردەی نەوت كەمتر دەكەنەوە، ئەوەش بۆ چارەسەری گرفتی زیادبوونی بەرهەمی هەندێك وڵاتی ناوچەكە.  

ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرەڕای ئەو ڕاپۆرتانەی سەبارەت بە بەرهەمهێنانی نەوتی ناوچەكە لەدەرەوەی هەماهەنگیی و ڕێككەوتن لەگەڵ حكومەتی فیدراڵیی بەدەستهاتوون و بەمەبەستی چارەسەركردنی ئەم گرفتەش، وەزارەتی نەوت دەستپێشخەریكرد بۆ كەمكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت بۆ چەند مانگی داهاتوو.   

ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان