ئابووری

بانكى ناوه‌ندى به‌رده‌وامه‌ له‌فرۆشتنى دۆلار به‌شێوه‌ى كاش

مەودا میدیا - سلێمانی |


بانكى ناوه‌ندى به‌رده‌وامه‌ له‌فرۆشتنى دۆلار به‌شێوه‌ى كاش

مه‌ودا میدیا-


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، بانكى ناوه‌ندى عیراق جارێكى تر بڕێكى زۆر دۆلارى به‌شێوه‌ى كاش و حه‌واڵه‌ خسته‌بازاڕه‌وه‌ و رێژه‌ى فرۆشتنى به‌رزكرده‌وه‌.

بانكى ناوه‌ندى عیراق بڵاویكرده‌وه‌ "له‌ مه‌زادى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، له‌ رێگه‌ى په‌نجه‌ره‌ى ئه‌لیكترۆنى بۆ كڕین و فرۆشتنى دۆلار به‌ كۆمپانیاو بانكه‌كان نزیكه‌ى 245 ملیۆن دۆلار خراوه‌ته‌بازاڕه‌وه‌".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "له‌و بڕه‌ نزیكه‌ى 227 ملیۆن دۆلار به‌شێوه‌ى حه‌واڵه‌و نزیكه‌ى 19 ملیۆن دۆلاریش به‌شێوه‌ى كاش خراوه‌ته‌بازاڕه‌وه‌".

بانكى ناوه‌ندى ماوه‌ى زیاتر له‌ سێ هه‌فته‌یه‌ فرۆشتنى دۆلارى به‌زركردووه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى دابه‌زینى نرخى دۆلار له‌ بازاڕه‌كان، به‌ڵام تا ئێستا نرخى دۆلار دانه‌به‌زیووه‌.

ع،ه

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان