عیراقی
بڕێكى تر له پاره‌ى پشكى هه‌رێم له بودجه‌ى 2024 ده‌بڕدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئەنجوومەنى وەزیرانى عیراق سه‌باره‌ت به‌و قه‌رزانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كه له بانكى TBI وه‌ریگرتووه، بڕیاریدا وەزارەتى دارایى عیراق هه‌موو ئه‌و قه‌رزانه بداته‌وه و دواتر لە پشکى هەرێمى کوردستان ببڕدرێت.
ئەمڕۆ سێ شەممە 19ی ئازاری 2024، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا راگه‌یاند، له کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاردرا بە پابەندکردنی وەزارەتی دارایی فیدراڵی کە قەرزەکانی بانکی بازرگانی عیراقی TBI بداتەوە کە لەسەر هەرێمی کوردستان کەڵەکە بووە.
به پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه، دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كه بە قیستی مانگانە ده‌بێت بۆ ساڵانی 2023 و 2024، بە بڕی 636 ملیار دینار بۆ هەر ساڵێک.
بڕى دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كه‌ش، لە پشکی تەرخانکراوی ساڵی 2024ی هەرێمی کوردستان ده‌بڕدرێت.
پ ح ع