عیراقی

سەرۆك کۆمار: شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی فەرمانبەرانی عیراق دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆك کۆمار: شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی فەرمانبەرانی عیراق دەبێت

مه‌ودا میدیا-

سەرۆك کۆماری عیراق باس له‌ هه‌بوونى خواستێک ده‌كات له‌ لایه‌ن حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان بۆ بەردەوامبوون لەگفتوگۆكان له‌سه‌ر بودجە و مووچە و رایده‌گه‌یه‌نێت، خواستیش هه‌یه‌ له‌سه‌ر پێدانی شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی فەرمانبەرانی ترى عیراق.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق، د.لەتیف جەمال رەشید، سەرۆك كۆمار لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازی کرد لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا و جەختی لە پەرۆشیی عیراق کردەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ شانشینی یەکگرتوو، هەروەها چەسپاندنی رێگاکانی هاریکاری دوو قۆڵی، بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوولا بکات، ئاماژەی بە پێویستی چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکانیش کرد بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتییدا.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، سەرۆکایەتی کۆمار لەرێگەی ئەو لیژنەیەی لە سەرۆکایەتی کۆمار و وەزارەتەکانی ناوخۆ و داد و ئەنجومەنی باڵای دادوەری پێکهێنراوە، بەردەوام کار لەسەر کۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئەو دەستبەسەرکراوانە دەکات، کە ماوەی سزاکانیان تەواوبووە، لەو چوارچێوەیەشدا نزیکەی نۆ هەزار کەس لەو دەستگیرکراوانە، ئازادکراون.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، سەرۆك کۆمار جەختی لە گرنگی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی مادەی (140)ی دەستوور و یەکلاکردنەوەی بابەتەکانی پەیوەست بە زەوییە کشتوکاڵییەکان و چارەسەرکردنی گۆڕانکارییە دیمۆگرافییەکان کردەوە، بەشێوەیەك کە مافەکانی هاوڵاتییانی کەرکوک لەرێگەی جێبەجێکردنی یاساوە، دەستەبەربکات.

هه‌ر به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌روو، سەرۆك کۆمار تیشکی خستەسەر پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئاماژەی بەوەدا، خواستێک لەلای هەردوولا هەیە بۆ بەردەوامبوون لەسەر گفتوگۆ لەبارەی بابەتەکانی پەیوەست بە پەسندکردنی بودجە و پێدانی شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیکەی عیراق و پێویستی دابینکردنی کەشێکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستاندا.

پ ح ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان