عیراقی
پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك سودانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه‌كان بۆ جارێكى تر كۆ ده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی پارێزگار، لەگەڵ لایەنە براوەکانی هه‌ڵبژاردن له‌و پارێزگایه سه‌رۆكوه‌زیرانى عیراق کۆدەبێتەوە و پێشنیازیش هه‌یه وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته به نۆبه بێت له ناو لایه‌نه‌كان.
به‌مه‌ستى گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک، بۆ جارێكى تر محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زسرانى عیراق لەگەڵ لایەنە براوەکانی ئه‌و پارێزگایه کۆدەبێتەوە.
عەزام حەمدانی، وتەبێژی هاوپەیمانیی عەزم لە کەرکووک رایگه‌یاند، پێشنیازى عه‌ره‌ب و توركمان ئه‌وه‌یه وەرگرتنی پۆستی پارێزگار به نۆبه بێت و هەر لایەنێک بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک پۆستەکە وەربگرێت.
یەکێتیی براوەی یەکەمی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکە، به به‌ده‌ست هێنانى حه‌وت كورسى و پێداگیره له‌وه‌ى هەر چوار ساڵەکە پۆستی پارێزگاری بۆ ئه‌وان بێت، به‌و ه بەو پێشنیازەى عه‌ره‌ب و توكمان ڕازی نییە و كه عەرەب شەش کورسی و تورکمان دوو کورسی و مەسیحییەکان یه‌ك کورسیی کۆتایان به ده‌ست هێناوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، كه‌ركوك و دیالە دوو پارێزگای عیراقن كه له دواى به‌رێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان، هێشتا لایەنەکان لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان رێکنەکەوتوون.
پ ح ع