تەندروستی

نه‌خۆشخانه‌ى پسپۆڕییه‌كانى دڵ گه‌وره‌ترین خزمه‌ت به‌ نه‌خۆشان ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


نه‌خۆشخانه‌ى پسپۆڕییه‌كانى دڵ گه‌وره‌ترین خزمه‌ت به‌ نه‌خۆشان ده‌كات

مه‌ودا میدیا-


لەماوەی یەك مانگی رابردوو لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ  509 بوژانەوەی دڵ بۆ چارەخوازان  ئەنجامدراوە.

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی " لەماوەی مانگی رابردوو  لەنەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ لەشاری سلێمانی هه‌زار و 530 نەخۆش سەردانیان كردوە و 695 نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر".

هاوكات "لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ 509 بوژانەوەی دڵ و 18 نەشتەرگەری دڵ و 301 قەستەرە و 160 باڵۆن و 8 پەیس مەیكەر ئەنجام دراوە".

مانگی رابردوو لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ 315 پشكنینی سیتی سكان و 271 ئیكۆ و 346 هێڵكاری دڵ ئەنجام دراوە، هەروەها 54 چارەسەری سروشتی كراوە و 113 تیشك گیراوە و پێنج هه‌زار و 957 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان