ئابووری
بانكى ناوه‌ندى سه‌دان ملیۆن دۆلارى خسته‌بازاڕه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، بانكى ناوه‌ندى عیراق زیاتر له 250 ملیۆن دۆلارى به‌شێوه‌ى مه‌زاد خسته‌بازاڕه‌وه.
بانكى ناوه‌ندى عیراق بڵاویكرده‌وه "له مه‌زادى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له رێگه‌ى په‌نجه‌ره‌ى ئه‌لیكترۆنى بۆ كڕین و فرۆشتنى دۆلار به كۆمپانیا‌و بانكه‌كان نزیكه‌ى 255 ملیۆن دۆلار خراوه‌ته‌بازاڕه‌وه".
باس له‌وه‌شكراوه "له‌و بڕه زیاتر له 231 ملیۆن دۆلار به‌شێوه‌ى حه‌واڵه‌و زیاتر له 23 ملیۆن دۆلاریش به‌شێوه‌ى كاش خراوه‌ته‌بازاڕه‌وه".
بانكى ناوه‌ندى ماوه‌ى زیاتر له سێ هه‌فته‌یه فرۆشتنى دۆلارى به‌زركردووه‌وه به‌مه‌به‌ستى دابه‌زینى نرخى دۆلار له بازاڕه‌كان، به‌ڵام نرخى دۆلار به 150 هه‌زار دیناره‌و كاریگه‌رى له‌سه‌ر بازاڕ نه‌بووه.
ع،ه