عیراقی
سهرۆككۆمار داواى یەكڕیزی و چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكان دهكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
د. لەتیف جەمال رەشید، سەرۆككۆماری عیراق له پەیامێكیدا كه بەبۆنەی هاتنەوەی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردییەوە، بڵاویكردووهتەوه داواى یەكڕیزی و پاراستنی دەستكەوتەكان و چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكان دهكات و دهشڵێت، هیوای ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری بۆ هەمووان دەخوازین.
دەقی پەیامەكە:
بەبۆنەی هاتنەوەی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردییەوە، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان و سەرجەم عیراقییەكان و هەموو ئەو كەسانە دەكەین، كە لە جیهاندا بەبۆنەی ئەم جەژنەوە ئاهەنگ دەگێڕن، هیوای ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری بۆ هەمووان دەخوازین.
نەورۆز بۆنەیەكە بۆ جەختكردنەوە لە یەكڕیزی و پاراستنی دەستكەوتەكان و چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكان بەگیانێكی نیشتمانیی و پتەوكردنی پێكەوەژیان لەنێوان هەموو پێكهاتەكان و كاركردنی پێكەوەیی و كارا لەپێناو خزمەتكردنی هاوڵاتییان و مسۆگەركردنی مافەكانیان و بەدیهێنانی خواستەكانیان لەژیانێكی شكۆمەنددا.
پ ح ع