عیراقی
دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه میدیایانه‌ى ده‌كرێته‌سه‌رى هاته ده‌نگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه میدیایانه‌ى ده‌كرێته سه‌ر دادگای باڵای فیدراڵی، دادگاكه هاته ده‌نگ و ده‌ڵێت، ئەو هێرشانە، هێرشن بۆسەر سەربەخۆیی دادوەریی و رێسای یاسایی دەگرینەبەر.
لە بەیاننامەیەكیدا، دادگای باڵای فیدراڵی عیراق بڵاوى كردووه‌ته‌وه، رووبەڕووی هێرشی میدیایی ناوخۆیی و دەرەكی بووینەتەوە بەهۆی بڕیارەكانمانەوە، كە بۆ پاراستنی دەستوور داومانە.
ده‌شڵێت، ئەم هێرشە بە سیاسیی کراوە و ئامانجیەتی زیان بە ناوبانگی دادگاکە بگەیەنێت و شەرعییەتی دادگاکە بکاتە ئامانج.
لە بەیاننامەكه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه ، ئەو هێرشانە، هێرشن بۆسەر سەربەخۆیی دادوەریی، كە پێویستی بە ئەنجامدانی سەرجەم رێكارە یاساییەكان هەیە بۆ وەڵامدانەوە و پووچەڵكردنەوەیان.
دوای ئه‌وه‌ى دادگای فیدراڵی عیراق چه‌ند بڕیارێكیدا، وه‌ك هەڵوەشاندنەوەی كورسی پێكهاتەكان لە هەرێمى كوردستان و گۆڕینی سیستمی هەڵبژاردن و بەبانكیكردنی مووچەی مووچه‌خۆرانى هەرێم ، لایەنی سیاسیی هه‌بووه هێرشی میدیایی كردووه‌ته سەر دادگاكە و بڕیارەكانی بە "نادەستووری" ناوبردووه.
پ ح ع