عیراقی

پێشبینیى ده‌كرێت به‌رهه‌مهاتنى گه‌نم بۆ ئه‌مساڵ عیراق به‌رێته‌ قۆناغى خۆبژێوى

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشبینیى ده‌كرێت به‌رهه‌مهاتنى گه‌نم بۆ ئه‌مساڵ عیراق به‌رێته‌ قۆناغى خۆبژێوى

مه‌ودا میدیا-

به‌ وته‌ی وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق، پێشبینیی دەکەن لە ئه‌مساڵدا رێژەی بەرهەمی گەنم به‌رز بێته‌وه‌ بۆ شەش ملیۆن تەن، كه‌ ئەوەش وڵاته‌كه‌ ده‌باته‌ قۆناغی خۆبژێوی دانەوێڵە، راشیده‌گه‌یه‌نێت، نرخی هەر ته‌نێک گەنمی جوتیاران لە ئه‌مساڵدا به‌ 850 هەزار دینار دەبێت، ئەمەش پشتیوانییەكی باشە بۆ جوتیاران.

محەمەد خەزاعی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق رایگەیاند، به‌مه‌به‌ستى دابینکردنی هەموو پێداویستییەکانی وەرزی چاندنی گەنم، چەند جوڵەیەک لە وەزارەتەکانی کشتوکاڵ، بازرگانی و سەرچاوە ئاوییەکانی عیراق هەیە، ئه‌وه‌ش به‌پێى پێشبینییەکانی ئێستا ئاماژە بەوە دەکەن، رێژەی بەرهەمهێنانی گەنم لە ساڵى رابردوو زیاتر بێت، كه‌ بۆ شەش ملیۆن تەن به‌رز بێته‌وه‌.

وتیشى، به‌ به‌رهه‌مهێنانى ئه‌و بڕە گەنمەش، عیراق دەچێتە قۆناغی خۆبژێوی دانەوێڵەوه‌، كه‌ ئەوەش لە مێژووی وڵاتەکەدا بۆ یەکەمجار دەبێت رووده‌دات.

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ، ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، سەرۆکوەزیرانى عیراق رایسپاردووه‌ چەند کۆگایەک دابینبکرێت کە توانای عەمبارکردنی گەورەیان هەبێت، بۆ ئەوه‌ش وەزیری بازرگانی داوای هەماهەنگی لە وەزیری کشتوکاڵ کردووە.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بۆ هەر تەنێک 850 هەزار دینار ده‌درێت به‌ جوتیارانی عیراق كه‌ ئەو پارەیەش بەرانبەر بە گەنم لە جیهاندا بەرزترینه‌، چونکە نرخی تەنێک گەنمی ئوسترالی 550 هەزار دینارە، ئەمەش پشتیوانییەكی باشە بۆ جوتیاران.

پ ح ع 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان