ئابووری

بۆچى ئه‌و هه‌وڵه‌ زۆره‌ ده‌درێت و به‌هاى دۆلار به‌ خێرایی دانابه‌زێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆچى ئه‌و هه‌وڵه‌ زۆره‌ ده‌درێت و به‌هاى دۆلار به‌ خێرایی دانابه‌زێت

مه‌ودا میدیا-

سه‌باره‌ت به‌ هۆكارى دانه‌به‌زینى به‌هاى دۆلار به‌ شێوه‌یه‌كى خێرا، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامانه‌ى حكومه‌تى عیراق و بانكى ناوه‌ندى و ئه‌و رێژه‌ زۆره‌ى فرۆشى دۆلار رۆژانه‌، وته‌بێژه‌كه‌ى بازاڕى دراوى سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، خواست له‌سه‌ر دۆلار زۆره‌ و چه‌ند له‌مپه‌رێكیش هێشتا ماون.

جه‌بارگۆران، وته‌بێژى بازاڕى دراوى سلێمانى و شاره‌زاى بوارى كارگێڕى و دارایی  بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، به‌رده‌وام له‌ بازاڕدا خواست له‌سه‌ر دۆلار زۆره‌ به‌تایبه‌ت له‌ ئێستادا كه‌ له‌ چه‌ژن و بۆنه‌كان نزیك ده‌بینه‌وه‌ و بازرگانان كاڵا هاورده‌ ده‌كه‌ن، و مامه‌ڵه‌ به‌ دۆلاره‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات به‌هاى دۆلار به‌ به‌رزى بمێنێته‌وه‌.


 وتیشى، ئه‌گه‌رچى چه‌ند بانكێكیش خراونه‌ته‌ بلاك لیسته‌وه‌، كه‌ جیاواز له‌ پێشووتر ئه‌و بڕه‌ى بانكى ناوه‌ندى ده‌یخاته‌ بازاڕه‌وه‌ به‌شێكى زۆرى سپیى ناكرێته‌وه‌ و به‌ قاچاغ نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام هێشتا چه‌ند له‌مپه‌رێك ماوه‌، هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرێت 24 بانكى تر له‌ داهاتوودا بخرێنه‌ بلاك لیسته‌وه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئامانجى بانكى ناوه‌ندى ئه‌وه‌یه‌ به‌هاى 100 دۆلار بهێنێته‌ خوار 150 هه‌زار دینار و به‌ تایبه‌ت له‌ 145 هه‌زار دینار جێگیر ببێت. 

هه‌وڵه‌كان زۆر و به‌رده‌وامن بۆ دابه‌زینى به‌هاى دۆلار، به‌ڵام دواى ئه‌و ماوه‌ زۆره‌ هێشتا نه‌گه‌شتووه‌ته‌ ئه‌و ئاسته‌ى كه‌ بانكى ناوه‌ندى ده‌یه‌وێت به‌هاى 100 دۆلار به‌ 145 هه‌زار دینار جێگیر ببێت.


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان