عیراقی

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق به‌ وه‌كاله‌ت دژى هێرشه‌كانى سه‌ر دادگای فیدراڵییه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق به‌ وه‌كاله‌ت دژى هێرشه‌كانى سه‌ر دادگای فیدراڵییه‌
 
مه‌ودا میدیا-

سه‌باره‌ت به‌و هێرشه‌ میدیایانه‌ى كه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر دادگای باڵای فیدڕاڵی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق به‌ وه‌كاله‌ت دێته‌ ده‌نگ و رایده‌گه‌یه‌نێت، تانەدان لە شەرعییەت و سەربەخۆیی دادگای باڵا و گومانكردن لە بێگەردی بڕیارەكانی، هەنگاوێكی مەترسیدارە.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 21ى ئازارى 2024، موحسین مەندەلاوی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق به‌ وه‌كاله‌ت، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، هەوڵەكانی تانەدان لە شەرعییەت و سەربەخۆیی دادگای باڵا و گومانكردن لە بێگەردی بڕیارەكانی، هەنگاوێكی مەترسیدارە و ئاسایش و سەقامیگری عیراق دەخاتە بەردەم هەڕەشە.

ده‌شڵێت، پەرلەمانی عیراق پشتیوانی له‌ دادگای فیدڕاڵی ده‌كات و داواشی كردووە پاڵپشتی كارەكانی دادگا بكرێت بۆ بەجێگەیاندنی دۆسیە گرنگه‌كان و پاراستنی دەستوورو ماڵی گشتیی. 


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان