ئابووری

له‌مه‌ودوا دابه‌شكردنى به‌نزین ده‌بێته‌ ئه‌لكترۆنیی

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌مه‌ودوا دابه‌شكردنى به‌نزین ده‌بێته‌ ئه‌لكترۆنیی

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی نەوتی عیراق رایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا به‌ كارتى ئه‌لكترۆنیى هەردوو جۆری بەنزینی محەسەن و سۆپەر دابه‌شده‌كرێت.

 وەزارەتی نەوتی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، کۆمپانیای دابەشکردنی نەوت و گاز و سووتەمەنی، لە سبەینێ هەینی 22ی ئازاری 2024 ه‌وه‌ له‌ هه‌موو پارێزگاکان، سووتەمەنی جۆری ( محەسەن  و سوپەر ) بەشێوەی پارەدانی ئەلکترۆنی(POS) دەستپێدەکات

حسێن تالیب، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان ده‌ڵێت، دابینکردنی سووتەمەنی لە هەردوو جۆری بەنزین (محسن و سوپەر) بۆ ئۆتۆمبێل لە بەغدا و هه‌موو پارێزگاکان، ئاماژەیه‌ به‌ سه‌ركه‌وتنى سیستمی ئەلکترۆنیی.

ده‌شڵێت، لە داهاتووشدا هه‌موو بەرهەمە نەوتی و سووتەمەنییەکان دەکرێنە کارتی ئەلکترۆنی.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان