عیراقی

په‌رله‌مانى عیراق له‌سه‌ر چه‌ند ره‌شنووسێكى یاسایی كۆده‌بێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


په‌رله‌مانى عیراق له‌سه‌ر چه‌ند ره‌شنووسێكى یاسایی كۆده‌بێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-
 
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 21ى ئازارى 2024، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانى عیراق کارنامەی کۆبوونەوەی رۆژی یەک شەممەی هەفتەی داهاتووی بڵاوکردەوە .

کارنەمەکە له‌ چوار بڕگه‌ پێكدێت و ئه‌وانیش، دەنگدانه‌ لەسەر رەشنووسی هەمواری چوارەمی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازیی هەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵی ژمارە 20ی ساڵی 1998.

بڕگه‌یه‌كى ترى كارنامه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ خوێندنەوەی یەکەمی رەشنووسی هەمواری دووەمی یاسای دەستەی باڵای حەج و عومرەی ژمارە 23ی ساڵی 2005 ، هه‌روه‌ها خوێندنەوەی یەکەمی پێشنیازە یاسای هەمواری یەکەمی یاسای ئەنجوومەنی نوێنەران و پێکهاتەکانی ژمارە 13ی ساڵی 2018 ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گفتوگۆکردن و راپۆرت و خوێندنەوەی دووەمی پێشنیازە یاسای هەمواری یەکەمی یاسای چاندنی ئەندامانی جەستەی مرۆڤ و رێگریکردن لە بازرگانیکردن پێوەیان، بڕگه‌یه‌كى ترى كارنامه‌كه‌ى په‌رله‌مانه‌.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان