عیراقی

عیراق و توركیا هەماهەنگ ده‌بن بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق و توركیا هەماهەنگ ده‌بن بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژه‌ به‌ دروستکردنی ناوچەی ئارام ده‌كات لە هەرێمی کوردستان و راشیده‌گه‌یه‌نێت، لەگەڵ عیراقیش ناوەندی ئۆپراسیۆنی هاوبەش دروستدەکەن.

سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، ئامانجی وڵاته‌كه‌ى دروستکردنی "ناوچەی ئارامە" لە هەرێمی کوردستان، تاوەکو بتوانن لە دەرەوەی سنووری تورکیاوە وەڵامی مەترسییەکان بدەنەوە، ئه‌وكاته‌ش رێگە لەبەردەم زیادکردنی خۆشگوزەرانیی ناوچەکە دەکرێتەوە، لەوانەش پرۆژەکانی بواری وزە و رێگەوبان.

وتیشی، بۆ دروستكردنى ناوەندی ئۆپراسیۆنی هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، داوایان لە وه‌فدی عیراق کردووە و ئه‌وانیش بە ئەرێنی وەڵامیان داونەتەوە، هاوكات، وەڵامی داواکارییەکەی تریشیان دراوه‌ته‌وه‌ کە بریتییە لە هەماهەنگی و پێکەوەکارکردن بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

لسه‌باره‌ت به‌ ئەگەری ئۆپراسیۆنی نوێ لە هەرێمی کوردستان لە وەرزی هاویندا، سەرچاوەکە بۆ میدیای فەرمی وڵاتەکەی  باسى له‌وه‌شكردووه‌، كۆتا هێرشەکانی پەکەکە لە دوا خاڵی ناوچەکانی چنگ - قوفڵ (ئاڤاشین، مەتینا و زاپ) ئەنجامدراون، واتە تەنیا یەک بەشی بچووکی ئەوێمان ماوە کۆنترۆڵی بکەین، دوای ئەوەی ئەو بەشەشمان پاککردەوە و دامانخست، ئاسایشی زیاتر بۆ سنوورەکانمان دەگەڕێتەوە.

هه‌موو هەوڵی پەکەکە بۆ رێگریكردنە لە داخستنی ئەو بەشەی کە ماوە بە روویاندا.
 
پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان