عیراقی
لەبارەی مووچەوە هەرێم و بەغدا رێككەوتوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاندووە، حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ لەسەر مووچە و پشكی هەرێمی كوردستان گەیشتونەتە رێككەوتن و بەم زووانەش وردەكارییەكەی بڵاو دەكرێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، دەبوو ئەم هەفتەیە بەغدا مووچەی هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگە بنێرێت و هەرێمیش مووچەی مانگی دوو دابەش بكات، بەڵام بەهۆی نەناردنی كۆدی هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگە، ناردنی پارەش دواكەوت.
لەلایەكی تریشەوە هاوڕێ تۆفیق، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكان لە سەرۆكایەتیی كۆماری عیراق رایگەیاند، پرۆسەی بەنیشتیمانیكردنی مووچە كاتی دەوێت، هەرچەندە وەزارەتی دارایی رایگەیاندبوو بۆ مانگی سێ مووچە نانێرێت بەبێ ئەوكارە.
وتیشی، دادگای فیدراڵیی لەبەرامبەر ئەو راگەیەنراوەی وەزارەتی دارایی وتوویەتی، دەبێت مووچە بەردەوام بنێردرێت، ئەوەی كە بەنیشتیمانیی دەكرێت لە رێگەی كارەتەوە مووچە وەردەگرێت و ئەوەی دیكەش كە كاتی پێویستە بەكاش پێیدەدرێت.
ئ پ
.