عیراقی

كێشه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌بن و پارتیش له‌ هه‌ڵبژاردن ناكشێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


كێشه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌بن و پارتیش له‌ هه‌ڵبژاردن ناكشێته‌وه‌

نه‌ودا میدیا-

نوری مالیکی، رایده‌گه‌یه‌نێت، بەم نزیکانە کێشەکانی نێوان حکومەتی عیراق و حکومەتی هەرێم چارەسەر دەبن، ده‌شڵێت، مەسعود بارزانی دڵنیایی پێدام کە لە هەڵبژاردن ناکشێتەوە و بەشدار دەبن.

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، کێشەکانی نێوان حکومەتی عیراق و حکومەتی هەرێم بەم نزیکانە چارەسەر دەبن، و هیچ لایەنێکیش بیری لە زه‌وتکردن و  پێشێل كردنى مافی خەڵکی هەرێمى نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

باسی له‌وه‌شكرد، هەندێک لە کێشە هەرگیز کۆتایی نەهاتووەکان یاسای نەوت و غازە، کە لە ساڵی 2007 دواى ئه‌وه‌ى دەنگی لەسەر درا، رەوانەی پەرلەمان کرا، بەڵام تا ئێستاش لە پەرلەماندایە و دواهەمین هەمواریشی هەر لە پەرلەمان بە هەڵواسراوی ماوەتەوە.

نورى مالكى، له‌ چوارچێوه‌ى هەڵبژاردنی هه‌رێمى کوردستان و هەڵوێستى پارتی له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاشكراى كردووه‌، مەسعود بارزانی دڵنیایی پێدام کە لە هەڵبژاردن ناکشێتەوە و بەشدار دەبن، تەنها چاوەڕوانی بەرچاوڕوونین بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵ

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، دادگای فیدراڵی عیراق بە شێکە لە سیستەم و رۆڵێکی باش دەبینێت لە پرۆسەی سیاسی لە وڵاتدا ، بۆیە پێویستە رێز لە بڕیارەکانی بگرین ، دادگای فیدراڵی هەڕەشەی لە کەس نەکردووە و بەبێ بەڵگە هیچ بڕیارێک نادات، پاشان دادگا ئەندامێتی کەس هەڵناگرێت و پشتڕاستی ناکاتەوە مەگەر کەسێک داواکاری پێشکەشی بکات

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان