عیراقی

ده‌رگاى دامه‌زراندن ده‌كرێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ده‌رگاى دامه‌زراندن ده‌كرێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ئەنجومەنی خزمەتگوزاری عیراق، ده‌رگاى دامەزراندن لە هەموو وەزارەتەکانی حکومەت و کەرتی گشتی بۆ دەرچووە یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکان، ده‌كاته‌وه‌ و بۆ ماوەی 21 رۆژیش به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئەمڕۆ هەینی 22ى ئازارى 2024، ئەنجومەنی خزمەتگوزاری عیراق هەلی دامەزراندنی بۆ دەرچووە یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکان كرده‌وه‌ و لە سبه‌ینێوە دەست بە دابەشکردنی فۆڕمەکان دەکات.

بەپێی ئه‌و هەواڵه‌ی رۆژنامەی سەباحی عیراقی بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، دامەزراندنەکە دەرچووانی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵاش دەگرێتەوە، بە مەرجێک کۆپی بڕوانامەکانیان له‌ ماوه‌ى ساڵانی 2022 و 2023 و 2024 بێت و کۆنمرەی دەرچوونی لەسەر بێت و کارتی نیشتمانیی و کارتی نیشتەجێبوونی هەبێت.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، خوازیاران دەتوانن لە سبەینێوە بەشێوەی ئۆنلاین و ئەلکترۆنیی فۆڕمەکان پر بکەنەوە و داواکارییەکانیان پیشکەش بکەن.

پ ح ع 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان