عیراقی
عیراق هه‌ڵوێستى خۆى له‌باره‌ى هێرشه‌ى سه‌ر مۆسكۆ راگه‌یاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدایا-
له‌باره‌ى ئه‌و هێرشه‌ی كه كرایه سه‌ر مۆسكۆى پایته‌ختى رووسیا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق هه‌ڵوێستى خۆى راگه‌یاند و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ئێمه سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه ده‌كه‌ین و پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌رپرسیارێتی خۆی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا هه‌ڵبگرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق ئاشكراى كردووه، ئێمه ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌ى كه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له گه‌ڕه‌كی كرۆكۆس سیتی رووسیای كرده ئامانج، به توندی سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ین، كه بووه هۆی كوژران و برینداربوونى ژماره‌یه‌كی زۆر .
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ى عیراق، سه‌ره‌ڕاى سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌ميی خۆی بۆ حكومه‌تی رووسیا و كه‌سوكاری قوربانییه‌كان و هیوای چاكبونه‌وه‌ی خێرا بۆ برینداره‌كان، هه‌ڵوێستی پته‌وی خۆی دووپاتكرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌رپرسیارێتیی خۆی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا هه‌ڵبگرێت، له‌گه‌ڵ ره‌تكردنه‌وه‌ی تاوانه‌كان به هه‌موو فۆرم و جۆره‌كانییه‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، دوێنێ له شاری مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به جلوبه‌رگی گوله‌نه‌بڕه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕان و ده‌سترێژی گولـله‌یان كرده سه‌ر ئاماده‌بووانی هۆڵه‌كه و به‌و هۆیه‌وه زیاتر له 40 كه‌سیان كوشت و ده‌یانی تریشیان برینداركرد.
پ ح ع