ئابووری

به‌ چه‌ند هۆكارێك خواست له‌سه‌ر كڕینى مریشك كه‌م بووه‌ته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌ چه‌ند هۆكارێك خواست له‌سه‌ر كڕینى مریشك كه‌م بووه‌ته‌وه‌
 
مه‌ودا میدیا-

نرخى مریشك له‌ بازاڕدا دابه‌زی و مریشك فرۆشێكیش هۆكاره‌كه‌ى بۆ بێ بازاڕى و گه‌شت نه‌كردنى هاوڵاتییان له‌ نه‌ورۆزدا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌، ده‌شڵێت، ئه‌مساڵ خواست له‌سه‌ر كڕینى مریشك زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه‌، و جاران رۆژانه‌ سێ ئه‌وه‌نده‌ى ئێستامان ده‌فرۆشت. 

ئارێز ئه‌كره‌م، مریشك فرۆشى هه‌مووان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، له‌ ئێستادا نرخى مریشك بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك زیاتر له‌ 800 دینار دابه‌زیوه‌ و هۆكاره‌كه‌شى بۆ بێ بازاڕى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

وتیشى، هۆكارێكى تر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مساڵ نه‌ورۆز كه‌وتووه‌ته‌ ناو مانگى ره‌مه‌زانه‌وه‌ و له‌م كاتى گه‌شتكردنه‌شدا كه‌شوهه‌وا له‌ بار نییه‌ و به‌رده‌وام بارانه‌، هه‌موو ئه‌وانه‌ واى كردووه‌ هاوڵاتییان نه‌توانن بڕۆنه‌ گه‌شت و سه‌یران و به‌مه‌ش خواست له‌ سه‌ر كڕینى مریشك كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌و مریشك فرۆشه‌ باسى له‌وه‌شكرد، بێ مووچه‌یی به‌ راده‌یه‌ك كاریگه‌رى له‌سه‌ر كڕینى مریشك دروستكردووه‌، ئه‌مساڵ خواست زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه‌، به‌جۆرێك جاران رۆژانه‌ سێ ئه‌وه‌نده‌ى ئێستامان ده‌فرۆشت به‌ڵام ئێستا له‌ سێ به‌شى ئه‌و مریشكه‌ى بۆمان دێت دوو به‌شى نافرۆشین.  

هاوكات، فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، لەگەڵ گرانبوونی نرخی مریشک لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەندین ڕێکاریان گرتەبەر بۆیە لەم کاتە بەدواوە نرخی مریشک هەرزان دەبێت.

هۆکاری دابەزینی نرخی مریشک لەم کاتەدا هەبوونی جووجکی زۆرە کە لە کێڵگەکان هەن و زۆربەیان گەورەبوون و بەسەر دووکانەکاندا دابەشکراون.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان