ئابووری
نرخى ته‌ماته زۆر هه‌رزانبووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردو نرخى ته‌ماته له بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه، جارێكى تر نرخه‌كه‌ى هه‌رزانبوو.
سه‌روه‌ر عه‌لى، به‌رپرسى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هاورده‌كردنى ته‌ماته له ده‌ره‌وه بۆ ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان بووه هۆى ئه‌وه‌ى نرخى ته‌ماته له بازاڕه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زێت".
وتیشى "ته‌ماته هاورده و ته‌ماته‌ى ناوخۆش كه هى شاره‌كانى عیراقه له بازاڕه‌كاندا هه‌یه، نرخى یه‌ك كیلۆ ته‌ماته‌ى هاورده به 300 بۆ 400 دیناره، یه‌ك كیلۆ ته‌ماته‌ى ناوخۆش له 750 دیناردایه".
باسى له‌وه‌شكرد "هه‌رزانبوونى ته‌ماته له‌به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتییانه به‌و پێیه‌ى پێویستى سه‌ره‌كى هاوڵاتییان و دوكان و رێستۆرانت و خواردهمهنییهكانه".
ع،ه