ئابووری
دۆلار گه‌وره‌ترین هاڕه‌ى كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى گه‌وره‌ترین دابه‌زینى تۆماركرد به‌راورد به چه‌ند مانگى رابردوو.
ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى دۆلار ماوه‌ى سێ رۆژ له دابه‌زیندایه و ئه‌و دابه‌زینه‌ش بۆ رۆژانى داهاتوو كاریگه‌رى ده‌بێت".
باسى له‌وه‌شكرد "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ نرخى 100 دۆلار بۆ 148 هه‌زار و 500 دینار دابه‌زی كه چه‌ندین مانگه بۆ ئه‌و نرخه دانه‌به‌زیووه".
هۆكارى پشت دابه‌زینى نرخى دۆلار، میواندارییه‌كه‌ى جۆ بایدنى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له محه‌مه‌د سودانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى عیراق كه 15ى مانگى داهاتوو له كۆشكى سپى ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ع،ه