ئابووری

مه‌لا یاسین: 12 ملیاردێر و 10 هه‌زار ملیۆنێر له‌ هه‌رێم هه‌یه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌لا یاسین: 12 ملیاردێر و 10 هه‌زار ملیۆنێر له‌ هه‌رێم هه‌یه‌

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆكى یه‌كێتى وه‌به‌رهێنه‌رانى كوردستان رایگه‌یاند، له‌ هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ى ملیاردێره‌كان كه‌مبووه‌وه‌ دواى مردنى پێشڕه‌و دزه‌یی، كه‌ یه‌كێكبوو له‌ ملیاردێره‌كانى هه‌رێمى كوردستان.

مه‌لا یاسین مه‌حموود، سه‌رۆكى یه‌كێتى وه‌به‌رهێنه‌رانى كوردستان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌ هه‌رێمى كوردستان 13 ملیاردێرمان هه‌بوو كه‌ سه‌روه‌ته‌كه‌یان گه‌یشتبووه‌ سه‌ر ملیار دۆلار، به‌ڵام دواى مردنى پێشڕه‌و دزه‌یی، كه‌ یه‌كێك بوو له‌ ملیاردێره‌كانى كوردستان ژماره‌یان بۆ 12 ملیاردێر دابه‌زى".

باسى له‌وه‌شكرد "له‌ هه‌رێمى كوردستان نزیكه‌ى 10 هه‌زار كه‌س سه‌روه‌ته‌كه‌یان له‌ سه‌رو 5 ملیۆن دۆلاره‌وه‌یه‌".

وتیشى "بۆ ئه‌مساڵ، رێژه‌ى زه‌كات له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌گاته‌ سه‌رو 750 ملیۆن دۆلار، واته‌ 750 ملیۆن دۆلار زه‌كات هه‌یه‌".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان