ئابووری

هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك 2500 دینارى لێ ده‌بڕدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك 2500 دینارى لێ ده‌بڕدرێت

مه‌ودا میدیا-

سه‌رپه‌رشتیارى پرۆژه‌ى هه‌ژمارى من رایگه‌یاند، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له‌كاتى وه‌رگرتنى مووچه‌كه‌ى له‌ هه‌ژمارى من 2500 دینارى لێ ده‌بڕدرێت.

مەروان ئەحمەد، سەرپەرشتیاری پرۆژەی هەژماری من رایگه‌یاند "لە پڕۆژەی هەژماری من، فه‌رمانبه‌ران له‌كاتى وه‌رگرتنى مووچه‌ بڕى 2500 دیناری وەک کرێی بانکەکە لێدەبڕدرێت".

رابه‌ر محه‌مه‌د، شاره‌زاى ئابوورى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌پێى ئه‌و داتایه‌كى كه‌ هه‌یه‌له‌ هه‌رێمى كوردستان سه‌رو یه‌ك ملیۆن و 255 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر بوونى هه‌یه‌".

وتيشى "ئه‌گه‌ر هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك 2500 دینارى لێ ببڕدرێت، مانگانه‌ زیاتر له‌ سێ ملیار دینار ده‌كات و ئه‌و پاره‌یه‌ش بۆ ئه‌و بانكانه‌ى خۆیانه‌ كه‌ هه‌ژماره‌كه‌ دروستده‌كه‌ن".

باسى له‌وه‌شكرد "شه‌ڕى به‌رپرسانى حكومه‌ت و به‌ دیاریكراویش خاوه‌نى پرۆژه‌ى هه‌ژمارى من كه‌ سه‌رۆكى حكومه‌ته‌ شه‌ڕى ئه‌وه‌ ده‌كات هه‌ژمارى من بكاته‌ ناچارى به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ بانكه‌كانى خۆیان بێت".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان