ئابووری

نرخى نه‌وت به‌ جێگیرى ماوه‌ته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


 نرخى نه‌وت به‌ جێگیرى ماوه‌ته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 24ى ئازارى 2024، نرخى هه‌ر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 85 دۆلار و 43 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و هاوكات، نرخى بەرمیلێک نەوتى تێكساسیش بە 80 دۆلار و 63 سەنت، مامەڵەی پێوە دەکرێت، به‌مه‌ش به‌راورد به‌ دوێنێ شه‌ممه‌ نرخه‌كه‌ى به‌ جێگیرى ماوه‌ته‌وه‌.

ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ دێت، كه‌ لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی هه‌ر بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە رێژەی 0.44% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نرخی یه‌ك بەرمیل نەوتی خاوى برێنتیش بە رێژەی 0.35% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوه‌.

ئه‌م دابه‌زینى نرخى نه‌وته‌ش له‌ دواى ئه‌وه‌ دێت، بەشێک لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێوەیەکی سیاسیی و ئابووری ئاشتیان راگەیاندووه‌.

پ ح ع 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان