عیراقی

یه‌كێتیى له‌م پارێزگایه‌دا چه‌ند پۆستێك وه‌رده‌گرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


یه‌كێتیى له‌م پارێزگایه‌دا چه‌ند پۆستێك وه‌رده‌گرێت

مه‌ودا میدیا-

له‌ پارێزگاى سەلاحەدین، رێككه‌وتن كراوه‌ چه‌ند پۆستێك بدرێت به‌ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی ئەو حیزبەش لە پەرلەمانی عیراق، ئه‌و پۆستانه‌ى پێیان ده‌درێت، ئاشكرا ده‌كات.
 
ئه‌مڕۆ یەک شەممە 24ی ئازاری 2024، کەریم شوکر، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق رايگەیاند، لەگەڵ بەدر مەحموود فەحل، پارێزگاری نوێی سەلاحەدین گه‌شتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن لەسەر وه‌رگرتنى پۆستەکانی یاریدەدەری پارێزگار، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنان، دوو راوێژکار و ژمارەیەک بەڕێوەبەری بەش، لە بەرێوەبەرایەتییەکانی پەروەرده‌ و تەندروستیی و شارەوانيی لەو پارێزگایه‌.
 
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، له‌و پۆستانەى ده‌درێت به‌ یەکێتیی، هەوڵدەدەن بەشی لایەنە کوردستانییەکانی لێبدەن بەتایبەت ئەوانەی لە هەڵبژاردن هاوکاريیان کردوون.

له‌باره‌ى ئه‌و لایه‌نانه‌شى كه‌ هاوكاریان بوون كه‌ریم شكور، وتى، له‌وانه‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، و کۆمەڵی دادگەری، حیزبی شیوعی، یەکگرتووی ئیسلامیی، و پارتی دیموکراتی کوردستانیش.
 

ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین لە 15 ئەندام پێکهاتووە، و له‌و ئه‌ندامانه‌ش یه‌ك نوێنەری کوردی تێدایە، ئه‌ویش سه‌ر به‌ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان