ئابووری

له‌ داهاتوودا ماسیى گرانتر ده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ داهاتوودا ماسیى گرانتر ده‌بێت

مه‌ودا میدیا-

نرخى ماسیى بۆ هه‌ركیلۆیه‌ك هه‌زار بۆ دوو هه‌زار دینار به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و ماسیى فرۆشێكیش هۆكاره‌كه‌ى بۆ زۆرى خواست و كه‌مبوونه‌وه‌ى بڕى ماسیى له‌ حه‌وزه‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌، هه‌روه‌ك ده‌ڵێت، بڕێكى زۆریشى هه‌نارده‌ى ناوچه‌كانى ترى عیراق ده‌كرێت.

نه‌ژاد ئه‌بوبه‌كر، ماسیى فرۆشى برژاوى من و سوڵتان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، به‌هۆى هاتنى مانگى ره‌مه‌زانه‌وه‌ خواست له‌سه‌ر ماسیی زۆر بووه‌، هه‌روه‌ها بڕێكى باشیش هه‌نارده‌ى ناوچه‌كانى تری عیراق ده‌كرێت.

وتیشى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كۆمه‌ڵێك حه‌وزى ماسیى دیاریكراو هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ و ماسییه‌كه‌ كه‌مبووه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ له‌ ئێستادا نرخى ماسیى به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك تاوه‌كو  نۆ هه‌زار دینار ده‌ڕوات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ برژاوى بیفرۆشین كیلۆى به‌ 11 هه‌زار و نیوه‌.

ئه‌و ماسیى فرۆشه‌ باسى له‌وه‌شكرد، چاوه‌ڕوانده‌كرێت ماسیى عیراقى گرانتریش ببێت له‌ داهاتووه‌، به‌ڵام له‌ هه‌مانكاتدا ماسیى ئێرانى هه‌یه‌ كه‌ نرخیان هه‌رزانتره‌ و كیلۆى به‌ شه‌ش هه‌زار دیناره‌.

له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌و بڕه‌ ماسییه‌ى له‌ هه‌رێم هه‌یه‌ پێداویستیى ناوخۆ پڕ ده‌كاته‌وه‌، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، ئه‌گه‌ر هه‌نارده‌ نه‌كرێت به‌ زیادیشه‌وه‌ پێداویستیى ناوخۆ پڕ ده‌كاته‌وه‌.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان