ئابووری

هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌سه‌ر هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم نه‌كراوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌سه‌ر هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم نه‌كراوه‌

مه‌ودا میدیا-


دواى ساڵێك له‌ راگرتنى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم، هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆكان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم راگیراوه‌.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە رۆیتەرزی راگەیاندووە " لەئێستادا گفتوگۆ لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت ناكرێت".

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ ئاژانسه‌كه‌ى راگه‌یاندووه‌ " لەگەڵ هەوڵەكانی عیراق بۆ كەمكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت، لەچوارچێوەی پابەندبونی بەو رێژەیەی ئۆپێك پڵەس بۆی دیاریكردووە، بۆ پارێزگاریكردن لە نرخی نەوت، ئەوا دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێی باكوری عیراقەوە لە خشتەی كارەكاندا نییە".

مایكل نایتس، شارەزای كاروباری عیراق لە پەیمانگای واشنتۆن بۆ لێكۆڵینەوە دەڵێت "ویلایەتە یەكگرتووەكان، كە سودمەندە لە دووبارە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت و دەبێتە هۆی دابەزینی نرخەكەی، كۆمەڵێك هەوڵی داوە بۆ ناوبژیوانیكردن بۆ گەیشتن بەرێككەوتن".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان