ئابووری

بانكى ناوه‌ندى دۆلارێكى زۆرى خسته‌بازاڕه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


بانكى ناوه‌ندى دۆلارێكى زۆرى خسته‌بازاڕه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، بانكى ناوه‌ندى عیراق زیاتر له‌ 245 ملیۆن دۆلارى به‌شێوه‌ى مه‌زاد خسته‌بازاڕه‌وه‌.

بانكى ناوه‌ندى عیراق بڵاویكرده‌وه‌ "له‌ مه‌زادى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ رێگه‌ى په‌نجه‌ره‌ى ئه‌لیكترۆنى بۆ كڕین و فرۆشتنى دۆلار به‌ كۆمپانیاو بانكه‌كان زیاتر له‌ 245 ملیۆن دۆلار خراوه‌ته‌بازاڕه‌وه‌".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "له‌و بڕه‌ نزیكه‌ى 237 ملیۆن دۆلار به‌شێوه‌ى حه‌واڵه‌و نزیكه‌ى 8ملیۆن دۆلاریش به‌شێوه‌ى كاش خراوه‌ته‌بازاڕه‌وه‌".

بانكى ناوه‌ندى ماوه‌ى زیاتر له‌ سێ هه‌فته‌یه‌ فرۆشتنى دۆلارى به‌زركردووه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى دابه‌زینى نرخى دۆلار له‌ بازاڕه‌كان، ماوه‌ى سێ رۆژیشه‌ نرخى دۆلار به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین و ئێستا له‌خانه‌ى 148 هه‌زار دیناره‌ بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك.


ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان