ئابووری

نرخى دۆلار له‌كاتى داخستنى بازاڕ زیاتر دابه‌زى

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخى دۆلار له‌كاتى داخستنى بازاڕ زیاتر دابه‌زى

مه‌ودا میدیا-

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌كاتى داخستنى بازاڕ، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى زیاتر دابه‌زى.

بازاڕى دۆلاره‌كه‌ى سلێمانى بڵاویكرده‌وه‌ "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌كاتى داخستنى بازاڕ، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى دابه‌زینى تۆماركرد".

باسى له‌وه‌شكرد "نرخى دۆلار به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زیه‌وه‌ و له‌ گروپاته‌كانى كڕین و فرۆشتنى دۆلار 100 دۆلار بۆ 147 هه‌زار و 600 دینار دابه‌زى".

ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى كۆمپانیاى ئاڵوگۆڕى دراو به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند"دۆلار هێزێكى نه‌ماوه‌ته‌وه‌ بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ و سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق محه‌مه‌د سودانى بۆ واشنتۆن و دانیشتنى له‌گه‌ڵ جۆ بایدنى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌نده‌ى تر دۆلارى بێ هێزكردووه‌ بۆیه‌ داده‌به‌زێت".

ع،ه


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان