ئابووری

هۆكارى دواكه‌وتنى به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ ئاشكرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆكارى دواكه‌وتنى به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ ئاشكرابوو

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌شێك له‌بریكاره‌كانى خۆراك ماسته‌ركارتی بانكییان ده‌رنه‌كردووه‌، بۆیه‌ دابه‌شكردنى به‌شه‌ خۆراكى هاوڵاتییان دواكه‌وتووه‌.

نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پێویستبوو بریكاره‌كانى دابه‌شكردنى خۆراك ماسته‌كارتى بانكى ده‌ربكه‌ن و له‌ رێگه‌ى بانكه‌وه‌ پاره‌ى مانگانه‌ى خۆراك ره‌وانه‌ى به‌غدا بكه‌ن بۆیه‌ دابه‌شكردنى به‌شه‌ خۆراكى هاوڵاتییان دواكه‌وت".

وتیشى "به‌شێك له‌بریكاره‌كان ماسته‌ركارتیان ده‌ركردووه‌ و به‌شێكیشى هێشتا ماسته‌ر كارتیان ده‌رنه‌كردووه‌، ئه‌وانه‌ى ماسته‌ر كارتیان ده‌ركردووه‌ خۆراكیان بۆ چووه‌ و ده‌ستكراوه‌ به‌ دابه‌شكردن".

باسى له‌وه‌شكرد "پێویسته‌ سه‌رجه‌م بریكاره‌كانى دابه‌شكردنى خۆراك ماسته‌ر كارت ده‌ربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى گرفته‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت و له‌ مانگى داهاتووه‌وه‌ به‌شه‌خۆراك به‌بێ گرفت دابه‌شبكرێت".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ده‌ستمانكردووه‌ به‌ناردنى به‌شه‌خۆراك له‌ كۆگاكانه‌وه‌ بۆ بریكاره‌كان دابه‌شكردن".

به‌غدا به‌ دروستكردنى ماسته‌ر كارت بۆ بریكاره‌كانى خۆراك پاره‌ى مانگانه‌ى به‌شه‌خۆراك ده‌خاته‌وه‌ ژێر ده‌ستى خۆى و ماسته‌ر كارت به‌ هه‌موو بریكاره‌كانى خۆراك دروستده‌كات و ده‌بێت مانگانه‌ پاره‌كه‌ ره‌وانه‌ى به‌غدا بكه‌نه‌وه‌ له‌ رێگه‌ى بانكه‌وه‌.

ع،ه


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان