ئابووری

سبه‌ى نه‌وته‌ هه‌رزانه‌كه‌ دابه‌شده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبه‌ى نه‌وته‌ هه‌رزانه‌كه‌ دابه‌شده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌، نه‌وته‌ هه‌رزانه‌كه‌ى به‌غدا له‌ سنورى قه‌زاى شارباژێر دابه‌شده‌كرێت و داوا ده‌كرێت هاوڵاتییان ئاگاداربن.

سالار عه‌زیز، هاوڵاتیی به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند" له‌ لایه‌ن قائیمقامیه‌تى قه‌زاى شارباژێر ئاگاداركراوین سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌، نه‌وته‌ هه‌رزانه‌كه‌ى به‌غدا له‌ ته‌واوى ناحییه‌كانى سه‌ر به‌ قه‌زاكه‌ دابه‌شده‌كرێت".

باسى له‌وه‌شكرد "بۆ هه‌ر خێزانێك بڕی 200 لیتر نەوتی سپی بە نرخی 60 هەزار دینار پێده‌درێت و ته‌نها پێویستى به‌ كارتى نه‌وت هه‌یه‌".

له‌ماوه‌ى رابردوو به‌غدا نه‌وتى سپى بۆ هاوڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه‌كرد بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 50 هه‌زار دیناربوو، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم به‌ 60 هه‌زار دینار ده‌یداته‌وه‌ به‌هاوڵاتییان.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان