ئابووری
بانكى ناوه‌ندى بازاڕى دۆلارى شڵه‌قاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، بانكى ناوه‌ندى عیراق نزیكه‌ى 250 ملیۆن دۆلارى به‌شێوه‌ى مه‌زاد خسته‌بازاڕه‌وه.
بانكى ناوه‌ندى عیراق بڵاویكرده‌وه "له مه‌زادى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له رێگه‌ى په‌نجه‌ره‌ى ئه‌لیكترۆنى بۆ كڕین و فرۆشتنى دۆلار به كۆمپانیا‌و بانكه‌كان نزیكه‌ى 250 ملیۆن دۆلار خراوه‌ته‌بازاڕه‌وه".
باس له‌وه‌شكراوه "له‌و بڕه نزیكه‌ى 235 ملیۆن دۆلار به‌شێوه‌ى حه‌واڵه‌و زیاتر له 15 ملیۆن دۆلاریش به‌شێوه‌ى كاش خراوه‌ته‌بازاڕه‌وه".
بانكى ناوه‌ندى به‌مه‌به‌ستى دابه‌زینى نرخى دۆلار له بازاڕه‌كان، به‌رده‌وامه له زیادكردنى فرۆشتنى دۆلار و ئێستا دۆلار له‌خانه‌ى 146 هه‌زار دیناره بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك.
ع،ه