ئابووری
حكومهتى ههرێم بههۆى فرۆشتنى نهوت 8 ملیار دۆلار قهرزداربووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانى عیراق له فراكسیۆنى كۆمهڵى دادگهرى رایگهیاند " له ساڵى 2015 حكومهتى ههرێمى كوردستان بههۆى فرۆشتنى نهوت نزیكهى نۆ ملیار دۆلار قهرزداربووه".
قهرزهكانى حكومهت بههۆى فرۆشتنى نهوت:
قەرزەکانی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان کەخستویانەتە بەردەست دیوانی چاودێری دارایی عێراق تاکو ٣١/٣/٢٠٢٣ بە ( ٨ ملیارو ٧٣٣ ملیۆن دۆلار) دانراوە کە دەکاتە (١٢ ترلیۆن و ٦٤٨ ملیار دینار) گوایە (١٢ ترلیۆن و ٢٣٨ ملیار دینار)ی ھی ساڵانی پێشووە!
ئەو (١٢ ترلیۆن و ٢٣٨ ملیار دینار)ەی قەرزی ساڵانی پێشوو بەم جۆرە ڕونکراوەتەوە:
- (١١١ ملیارو ٩٦٠ ملیۆن دینار)ی کرێی گواستنەوەی عەمبارکردنی بەرھەمە نەوتیەکان بووە بۆ کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانی کارەبا!بۆ ساڵەکانی (٢٠١٥ -٢٠٢٢.
- (٥ ترلیۆن و ٣١٠ ملیار دینار)ی پارەی پێشەکی بووە وەریان گرتووە لەکڕیارانی نەوت.
- (٣٠٢ ملیار و ٥١٠ ملیۆن دینار)ی دراوە بە کۆمپانیای پیراڵ پترۆلیۆم لەبەبرامبەر بەرھەمھێنانی غاز بۆ کارەبا.
- (١ ملیار و ٤ ملیۆن دۆلار)یش دەربێتە بیدەنەوە بە کۆمپانیای (KNOC) کۆری بۆ ساڵەکانی (٢٠١٩ و ٢٠٢٠ ) لەبەرامبەر قەرەبوو کردنەوەی پاشەکشەی لە تەنازول کردن لەمافەکانی لەتێچووی دەرھێنانی نەوتی خاوو بەم جۆرەش پارەکەی دەدەنەوە:
- ساڵی ٢٠٢٣ بڕی ١٤٩ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دۆلار.
- ساڵی ٢٠٢٤ بڕی ١٤٢ ملیۆن دۆلار.
- ساڵی ٢٠٢٥ بڕی ١٤٢ ملیۆن دۆلار.
- ساڵی ٢٠٢٦ بڕی ١٤٢ ملیۆن دۆلار.
- ساڵی ٢٠٢٧ بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار.
- ساڵی ٢٠٢٨ بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار.
- ساڵی ٢٠٢٩ بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار.
- ساڵی ٢٠٣٠ بڕی ١٢٨ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دۆلار.
ئەمە جگە لەوەی شریکاتی نەوت و کرێکارە بیانیەکان لەو بوارەدا لەباج بەخشراون کەبەپێی یاسای یاسای ژمارە (١٩)ی ساڵی ٢٠١٠ پێویستە %٣٥ ی داھاتی دەستکەوتوو لەعێراق باج بدەن.
ع،ه