عیراقی

تیكتۆك لە عیراق قەدەغە دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


تیكتۆك لە عیراق قەدەغە دەكرێت

مەودا میدیا-
بەپێی داواكارییەك كە وەزیری گواستنەوەی عیراق بۆ قەدەغەكردنی تیكتۆك ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی كردووە، پێدەچێت بەم نزیكانە تیكتۆك لە عیراق قەدەغە بكرێت. 

هیام یاسری، وەزیری پەیوەندییەكانی عیراق لە كۆنفرانسێكی ررۆژنامەوانیدا لەشاری بەغداد رایگەیاند، داواكارییەكیان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە بۆئەوەی ئەپڵیكەیشنی تیكتۆك لە تەواوی عیراقدا قەدەغە بكرێت. 

وتیشی، ژمارەی سەردانیكەرانی پێگە سێكسییەكان لەمانگی كانوونی دووەمی ساڵی رابردوو زیاتر لە 500 ملیۆن سەردان بووە، بەڵام لەمانگی شوباتی ئەمساڵدا كەمبووەتەوە بۆ 89 ملیۆن كەس. 

وەزیری گواستنەوەی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد، داوایان لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكانی تریش كردووە كە هاوكاریان بن لە قەدەغەكردنی ئەو ئەپڵیكەیشنە و گرنگیشە كە نوێنەرانی گەل لە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەو كارە هاوكاریان بن.  
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان