ئابووری
رێژهى بێكارى له كوردستان دابهزیووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی کوردستان رایگەیاند، کوردستان پلەی یەکەمی بەدەستهێنا لە کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری لە وڵاتدا.
ئەکبەر محەمەدی، سهرۆكى رێكخراوى بهڕێوهبهرن و پلاندانانى شارى سنه وتى " رێژەی بێکاریی ئەو پارێزگایە بە دابەزینی %6 گەیشتووەتە %14.5 و ئەوەش بەرزترین دابەزینی رێژەی بێکارییە لە وڵاتدا".
ئاماژەی بەوەشکرد" تەرخانکردنی پارەی ئاوەدانی پارێزگای کوردستان گەیشتووەتە 62% کە تەنها 10%ی ئەو پارەیە بەڵگەنامەی خەزێنەیە".
ئهوهشى خستهڕوو " 90%ی تەرخانکراوی ئاوەدانی هاوتایە لەگەڵ هەزار و 678 ملیار تومان بە شێوەی تەرخان کراوی نەختینە".
ع،ه