عیراقی
بكوژى هیشام هاشمى ئازادكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
هه‌رچه‌نده دانپێدانى هه‌بوو له‌باره‌ى كوشتنى رۆژنامه‌نوس و چاودێرى سیاسى عیراق، به‌ڵام دادگا بڕیاریدا به ئازادكردنى بكوژى هیشام هاشمى.
ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه "دادگای تاوانەکانی بەغدا بەپاساوی نەبونی بەڵگەی تەواو، بڕیاری ئازادکردنی بۆ بکوژی رۆژنامەنوس و چاودێری سیاسیی عێراق، هیشام هاشمی دەرکرد".
باس له‌وه‌شكراوه " بكوژه‌كه ئەفسەرێکی هێزە ئەمنییەکانەو بەگوێرەی بەڵگەنامەکانی لێکۆڵینەوە بەچەکی پۆلیس تاوانەکەی ئەنجامداوە".
پێش نزیكه‌ى چوار ساڵ، هیشام هاشمى له ناو جه‌رگه‌ى به‌غدا له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به‌چه‌ك هێرش كرایه سه‌رى و چه‌ندین فیشه‌كێكى پێوه ناو و ده‌ستبه‌جێ گیانى له ده‌ستدا، دواتر هێزه ئه‌منییه‌كانى عیراق رایگه‌یاند، بكوژه‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه.
ع،ه