ئابووری
بانكى ناوه‌ندى فرۆشتنى دۆلارى كاشى زیادكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، بانكى ناوه‌ندى عیراق نزیكه‌ى 255 ملیۆن دۆلارى به‌شێوه‌ى مه‌زاد خسته‌بازاڕه‌وه.
بانكى ناوه‌ندى عیراق بڵاویكرده‌وه "له مه‌زادى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له رێگه‌ى په‌نجه‌ره‌ى ئه‌لیكترۆنى بۆ كڕین و فرۆشتنى دۆلار به كۆمپانیا‌و بانكه‌كان نزیكه‌ى 255 ملیۆن دۆلار خراوه‌ته‌بازاڕه‌وه".
باس له‌وه‌شكراوه "له‌و بڕه نزیكه‌ى 224 ملیۆن دۆلار به‌شێوه‌ى حه‌واڵه‌و نزیكه‌ى 31ملیۆن دۆلاریش به‌شێوه‌ى كاش خراوه‌ته‌بازاڕه‌وه".
بانكى ناوه‌ندى به‌مه‌به‌ستى دابه‌زینى نرخى دۆلار له بازاڕه‌كان، به‌رده‌وامه له زیادكردنى فرۆشتنى دۆلار و ئێستا دۆلار له‌خانه‌ى 147 هه‌زار دیناره بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك.
ع،ه