ئابووری
پسپۆرێکی بانکی:ئەگەر هەژماری من ئەوەندە بەسودە بۆ نایکەن بە ئارەزوومەندانە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پرسپۆڕێكى دارایی و بانك رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر هه‌ژمارى من ئه‌وه‌نده سودى هه‌یه بۆچى حكومه‌ت نایكات به ئاره‌زوومه‌ندانه.
گوڵاڵە سدیق، پسپۆڕی دارایی و بانک، لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک نوسیوویەتی "ئەگەر پڕۆژەی "هەژماری من" ئەوەندە سودی هەیە، ئەوا بۆ نایکەن بە ئارەزومەندانە، هەر مووچەخۆرێک ویستی لەو پڕۆژەیەدا با بەشدار بێت، هەر مووچەخۆرێکیش نەیویست با لە بانکە فیدراڵییەکان بەشدار بێت".
باسى له‌وه‌شكرد "ئێمە مەمنونتان دەبین، هیچ خزمەتگوزارییەکی بانکیمان لە ئێوە ناوێت، تەنها دەمانەوێت لەڕێی بانکە فیدراڵییەکانەوە ٣٠ ڕۆژ جارێک موچەکەمان بە کاش وەربگرین".
له‌به‌رانبه‌ر مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ بانكه‌كانیان، ماوه‌ى زیاتر له دوو هه‌فته‌یه ده‌ستى به‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم گرتووه له پێناو ئه‌وه‌ى به‌غدا رازى بكات كار به هه‌ژمارى من بكات.
ع،ه