ئابووری

حكومه‌تى عیراق لارى نییه‌ له‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ به‌ هه‌ژمارى من

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومه‌تى عیراق لارى نییه‌ له‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ به‌ هه‌ژمارى من

مه‌ودا میدیا-

له‌ پاش سه‌ردانه‌كه‌ى ده‌سته‌ى به‌رێوه‌به‌رانى پرۆژه‌ى هه‌ژمارى من بۆ به‌غدا له‌سه‌ر پرسى به‌ بانكیكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، فەرمانبەران لەرێگەی هەژماری منه‌وه‌ دەتوانن مووچەکانیان وەربگرن.

دوو رۆژە وه‌فدێکی پڕۆژەی هەژماری من به‌ مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى رەزامەندی حكومەتی عیراق، تاوه‌كو لە رێگەی هەژماری منه‌وه‌ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش بكرێت، سه‌ردانى بەغدایان كردووه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌، شێروان دووبەردانی، ئەندامی په‌رله‌مانى عیراق ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، حکومەتی عیراق لاری لەسەر ئەوە نییە كه‌ ئەو فەرمانبەرانەی هەژماری بانکییان لە پڕۆژەی "هەژماری من" هەیە، مووچەکانیان له‌وێ وەربگرن.

ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ دێت، دادگاى فیدراڵى عیراق بڕیاریدا به‌ نیشتمانیی كردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان و وەزارەتی دارایی عیراقیش بڕیاریداوه‌ به‌ دابه‌شكردنى مووچەی مانگی ئازار بەشێوەی ئەلیکترۆنی بێت.

له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا تاوەکو ئێستا 250 هه‌زار مووچەخۆر لە پڕۆژەی "هەژماری من" تۆمارکراون.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان