عیراقی
پارتی رازییه پۆستی پارێزگاری کەرکووک بەشێوەی خول بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئەمڕۆ سێ شەممە26ى ئازارى 2024، وهفدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک لهگهڵ بەرەی تورکمانی کۆبوونەوە.
حەسەن تۆران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی دواى كۆبوونهوهكه رایگهیاند، لهسهر ئهوهى پۆستی پارێزگارى كهركوك بەشێوهی خول بێت لەنێوان پێکهاتەکان، پارتی و لایەنە عەرەبییەکان ڕازین.
حەسەن تۆران، كه کۆنفرانسێكى رۆژنامەوانی ئهنجامدا ئهوهشى وت، ئێمە لە کەرکووک بڕوامان بە بەڕێوەبردنێکی هاوبەش هەیە، برایانی عەرەب قبووڵیان کردووە كه بەشێوهی خول پۆستی پارێزگارى شارهكه لەنێوان پێکهاتەکاندا ئاڵوگۆری پێبکرێت، هەروەها سوپاسی پارتیش دەکەین کە ئەو بیرۆکەیەی قبووڵ کردووە.
هاوكات، هیوا ئەحمەد، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک – گەرمیانی پارتی رایگهیاند، داواکاریی سەرەکی پارتی لهسهر پۆستی پارێزگاری کەرکووک ئهوهىه بۆ کورد بێت، بهڵام لایەنەکان لەسەر ئەمە رێکنەکەوتن، رازین بەشێوەی خول بێت بە مەرجێك یەکەم خول بۆ کورد بێت.
واوهى زیاتر له سێ مانگه هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ئهنجامدراوه و بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنەکان، دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگا بۆ دەنگدان لەسەر پارێزگار و جێگرانی و سەرۆکی ئەنجوومەن و جێگرانی نەکراوە.
پ ح ع