ئابووری
مەسرور بارزانی: سبەینێ بڕیارێک دەدەین لە بەرژەوەندی خەڵکدا دەبێت.
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
مەسرور بارزانی، سەرۆکى حكومهتى هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سهبارهت به پرسی مووچە، سبەینێ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێک دەدەین کە لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستاندا دەبێت.
ئهمڕۆ 26ى ئازارى 2024، لە ئێوارەخوانێکی بەربانگکردنەوەدا مەسرور بارزانی، ئهوهشى وت، ماوەیەکی زۆرە پیلان هەیە بۆ ئهوهى قەوارەى هەرێمی کوردستان لەناوببەن یان لاوازی بکەن، کە لە ناوخۆشدا یارمەتی ئەم بۆچوونە شۆڤێنییە دراوە.
زیاتر له 50 رۆژ تێپهڕیوه و نزیك دهبینهوه له مانگى چوار، بهڵام هێشتا مووچهى مانگى دووى فەرمانبەران دابەش نەکراوه.
پ ح ع