عیراقی

محه‌مه‌د حەلبوسی داواى 25 پۆستى باڵا ده‌كات لە کابینەکەى سودانى

مەودا میدیا - سلێمانی |


محه‌مه‌د حەلبوسی داواى 25 پۆستى باڵا ده‌كات لە کابینەکەى سودانى

مه‌ودا میدیا-

بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراق، سەرۆکى پارتى تەقەدووم داواى 25 پۆستى باڵا ده‌كات لە کابینەکەى محه‌مه‌د شیاع سودانى.

موعین کازمی، ئەندامی په‌رله‌مانى عیراق ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، کێشە و ناکۆکییەکان لەسەر پۆستی سەرۆکی په‌رله‌مان له‌ نێوان لایەنە سوننەکان بەردەوامى هه‌یه‌.

وتیشى، له‌ كاتێكدا محه‌مه‌د حەلبوسی، سەرۆکى پارتى تەقەدووم دەستبەرداری ئه‌و پۆستە نابێت، ھەر یه‌كه‌ له‌ ھاوپەیمانی سیادە و عەزم دەیانەوێت پۆستەكه‌ وەربگرن.

رۆژى 14ى تشرینى دووەمى 2023، دادگاى باڵاى فیدراڵى عیراق محەمەد حەلبوسی، سەرۆکى په‌رله‌مانى عیراقى لە پۆستەکەى دوورخسته‌وه‌ و له‌وكاته‌شه‌وه‌ نەتوانراوە شوێنى ئه‌و پۆسته‌ پڕبکرێتەوە


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان