ئابووری
نرخى مریشك له ئاستى خواستی هاوڵاتییاندا نییه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نرخى مریشك له ئاستى خواستیى هاوڵاتییاندا نییه و به‌راورد به رابردوو نرخه‌كه‌ى گرانه، مریشكفرۆشێكیش باسله‌وه‌ده‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌نارده‌ى ناوچه‌كانى تر‌ى عیراق نه‌كرێت، نرخه‌كه‌ى زیاتر هه‌رزان ده‌بێت.
ئارێز ئه‌كره‌م، مریشك فرۆشى هه‌مووان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له عیراقه‌وه داواكارى له‌سه‌ر مریشك زۆره و رێگه ده‌درێت هه‌نارده بكرێت بۆیه نرخى مریشك نایه‌ته خواره‌وه.
وتیشى، بۆ نمونه كه‌سێك له عیراقه‌وه دێت ره‌نگه به 20 خاوه‌ن كێڵگه‌ى په‌له‌وه‌ریی بڵێت مریشكهكانتان بۆ ئێمه دانێن و ده‌یبه‌ن بۆ عیراق، ئه‌وكاته خاوه‌ن كێڵگه‌كان چونكه كڕیاریان زۆره نرخه‌كه گران ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، رێژه‌ى مریشك له كێڵگه‌كانى خۆمان ئه‌وه‌نده زۆرى پێداویستى ناوخۆ به زیادیشه‌وه پڕ ده‌كاته‌وه، كاتێك كه مریشكیش زۆربوو بێگومان نرخه‌كه‌ى هه‌رزان ده‌بێت.
ئه‌گه‌رچى له‌م چه‌ند رۆژه‌ى رابردوودا نرخى مریشك بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك نزیكه‌ى هه‌زار دینارێك دابه‌زى، به‌ڵام هێشتا به‌راورد به رابردوو نرخى مریشك هه‌ر گرانه، چونكه له ماوه‌كانى رابردوودا نرخى هه‌ر كیلۆیه‌ك له نێوان هه‌زار و پێنج سه‌د دینار بۆ دوو هه‌زار و پێنج سه‌د دیناربوو.
پ ح ع